نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک دابەزینیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $60.85 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 39 سەنت دابەزیوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $57.42 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 45 سەنت لە نرخەکەی کەم بوتەوە.

