zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

 

ڕۆژی ١١ ی ئەم مانگە لە میانەی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق تیایدا میوانداری کرابوو، دوور لە هەموو عورفێکی یاسایی و ئیداری بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتى هەرێمی کوردستان بەڕێز عومەر وائیلی هۆکاری کەمی داهاتی دەروازەکانی عێراقی خستووەتە ئەستۆی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک تۆمەت و قسەی بێ بنەمای لەسەر گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لەدەرەوەی سنوور و بەرپرسیارێتی خۆی قسەی لەسەر بابەتی مووچە و نەوت کردووە، بەپێویستمان زانی لەم چەند خاڵەی خوارەوە وەڵامی بدەینەوە هەتاکو نەتوانن ڕای گشتی و دەسەڵاتی یاسادانان چەواشە بکەن.

١- سەبارە بە دابەزینی داهات لە دەروازە سنوورییەکانی حکومەتی فیدراڵ، بەپێی وتەی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئەگەر ئەو پاشەکشەیە راست بێت بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارانە:
أ – گەندەڵی ئیداری و دارایی کە خۆیان لە ڕابردوودا بە ئاشکرا ئاماژەیان بە نەبوونی دەسەڵاتی حکومەت کردووە لە بەشێک لەو دەروازانە.
ب- دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ قاچاخچیەکان و بەشێک لەسەرۆک هۆزەکان لە خاڵە سنووریەکان بۆ هێنانە ناوەوەی کاڵا و شمەک دوور لە گومرگی فەرمی و پێناسی گومرگی.
ج – قەبارەی ئەو تەرکیاتانەی کە لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆ بارهەڵگرەکان دەکرێت ئاماژەیە بۆ بوونى گەندەڵییەکی ڕێکخراو.
د -پێشتر لە دەروازە سنووریەکانی حکومەتی فیدڕاڵ گومرگ کردنی کاڵا بە کۆنتێنەر بووە واتە بە شێوەی گۆترە هەرچی لە کۆنتێنەرەکە هەیە بڕێکی دیاریکراوی پارە و گومرگێکی کەمی لێ وەردەگیرا کەچی ئێستا کە بە سیستەم و پێناسەی راستەقینە جێبەجێ دەکرێت و گومرگی بەشێک لە کاڵا و کەل و پەلەکان زیاتر لە سی هێندە زیاد بووە لە کاتێکدا پێویستە ئەو جۆرە بڕیارانە بە بەرنامە و قۆناغ بە قۆناغ بێت.
ه – لە هەموو وڵاتێک وەرزی گومرگی هەیە کە بەپێی کات و مانگ و بەپێی وەرزی پێویستی کاڵا لە ناوخۆ داهاتی گومرگی ڕوو لە نزم بوونەوە و دواتر بەرزبوونەوە دەکات.
هەرچەندە ئەو وتانەی ناوبراو پێچەوانەی لێدوان و چاوپێکەوتنەکانی پێشتریەتی کە ئاماژەی بۆ زیادبوونی داهاتیان کردووە بە ڕێژەی لە ( ١٠٠ ٪ ) ، هۆکاری ئەم زیادبوونەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ گومرگ کردن بە حاویە ( کۆنتێنەر ) کە ئەوەش هۆکارێک بوو بۆ گواستنەوەی لە ( ٥٠٪ تا ٦٠ ٪ ) جموجووڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا.

٢-سەبارەت بەهاوردەکردنی هەر کەل و پەل و کاڵایەک کە لە دەروازە فەرمییەکانی حکومەتی فیدراڵەوە نایەتە ناوەوە و دواتر لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە دێتە ناوەوە، ئەوە تۆمەتێکی بێ بنەمایە و بگرە پێچەوانەکەی لای ئێمە سەلمێنراوە، کە چەندین کاڵا و پێداویستی کە هاتنە ناوەوەیان لە دەروازەکانی هەرێم قەدەغەکراوە بەڵام لەدەروازەکانی عێراق بەئاسانی دێتە ناوەوە و بەقاچاخ دەیهێننەوە هەرێمی کوردستان.

ئەگەر هەر کاڵا و کەل و پەلێک لەدەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێتە ناوەوە بەهۆی جیاوازی پێناسی گومرگی کەلە هەرێم کەمتر بێت، لەبەرامبەردا نووسینگە گومرگییەکانی بازگەکانی حکومەتی فیدراڵ جیاوازی پێناسە گومرگیەکەی لێ وەردەگرن، ئەو کاتەش زەرەرمەندی سەرەکی بازرگانان دەبن کە ئەوەش پێچەوانەی وتەکانی بەرپرسانی دەروازە سنوورییەکانی عێراقە.

٣-لەسەر بابەتی یەکخستنی پێناسی گومرگی چەندین جار داوامان کردووە و ئامادە بووین بەلیژنە ئەو بابەتە چارەسەر بکەین، بەڵام حکومەتی فیدراڵی لەو بابەتەش جدی نەبوون و نەهاتوونەتە پێش، کە ئەوەش بنەمایەکە بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی (ئەسیکۆدا) یان هەر سیستەمێکی هاوبەش کە لە داهاتوودا کاری لەسەر بکرێت، لە ڕووی هونەرییشەوە ناکرێت دوو پێناسەی گومرگی جیاواز هەبێت لە ژێر چەتری یەک سیستەمدا، پێشمان وایە جێبەجێکردنی سیستەمی (ئەسیکۆدا) هاوشێوەی پێناسەی گومرگی پێویستی بەگفتوگۆی دوولایەنە هەیە بۆ گەیشتن بەچوارچێوەیەکی کارکردنی هاوبەش لەو بوارەدا.

٤-سەبارەت بەفەرمی ناساندنی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بەهەمان شێوە چەندین جار داواکراوە لەحکومەتی فیدراڵ و دووپاتی دەکەینەوە چۆن پێشتر هاوکاری لیژنە و تیمەکانیان بووین بۆ ناساندن و دانپێدانانی ئەو دەروازانەی کە بەفەرمی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەناسێنراون، هەرچەندە ئەوەی ئێوە پێی ئەڵێن نافەرمی لای حکومەتی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتی تورکیا فەرمین و دانپیانراون و سەرجەم ڕێکارەکانیان بڕیووە.

٥-لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام دەرگای دەروازە و گومرگ و خاڵە سنوورییەکانمان بەڕووی تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە بووە و لەدوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بەشێوەی مەیدانی ئەو تیمانە سەردانی دەروازە سنووریەکانیان کردووە و وردبینییان لەسەرجەم داتا و زانیارییەکانی تایبەت بەداهاتەکان کردووە، هاوکات مانگانە لە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە وردەکاری سەرجەم داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ خراوەتە ڕوو.
بەڵام حکومەتی فیدراڵ بەردەوام کاری لەسەر دروستکردنی کێشە و ئاستەنگی نوێ کردووە بۆ کەمبوونەوەی داهاتی گومرگ و خاڵە سنوورییەکان، کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی نووسینگەی گومرگی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەناوەکانی ( ئەلسەد ، چیمەن ، دارەمان )، ئەوەش لە کاتێکدایە لەهیچ وڵاتێکی دنیا نییە لەسەر ڕێگای جووڵەی بازرگانی دەروازەی سنووری و گومرگی تر هەبێت کاڵا و شمەکێکی هاوردەکراو دووجار گومرگ بکرێت، لە دەستوور و یاسای هیچ وڵاتێکیشدا ڕێگە بەو بابەتە نەدراوە، ئەوەش وایکردووە کە چەندین ئاستەنگ و کێشە بۆ هاتووچۆ و جموجوڵی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دروست ببێت ، چونکە لەو نووسینگە گومرگییانە زۆر کات تەنانەت ئەگەر کەل و پەل و کاڵای بازرگا

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنی مۆندیال.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

سەرۆک بارزانی: پارتی بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان دروست بووە

یاسین

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌ت: کێشەی ئاو بۆ هاووڵاتییانمان بەرەو کۆتایی دەبەن

سەڵاح