zagros news agency

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

 

ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێر، بە چوار هەزار و 720 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش  نرخی یەک مسقاڵ لە زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن دینار، كە ئەوەش بەرزترین ئاستە.

شرۆڤەکارانی دامەزراوەی بانکی و دارایی ئاشكراشكرایان كردووە: “نیگەرانییەکان لە گەشەی ئابووری بەهۆی هەڕەشە گومرگیەکان و فشارەکانی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوو، بوونەتە پاڵنەری سەرەکی و زێڕیان گەیاندووەتە ئەم ئاستە پێوانەییە. پێشبینی دەکەین، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە پێنج هەزار دۆلار.”

لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ، بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، نرخی زێڕ71% بەرزبوونەتەوە.

ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئەورووپا لەسەر پرسی دوورگەی گرینلاند بووەتە هۆی شڵەژانی بازاڕەکان، بەتایبەت بازاڕی زێر.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەڵێت: “ئەگەر وڵاتانی ئەورووپا رێگە نەدەن ئەمەریکا گرینلاند بکڕیت، لە سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵەوە پێناسی گومرگی لەسەر هەشت وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا بەرز دەکەمەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: بودجەی نوێ کۆتایی بە دیاردەی بەفیڕۆدان دەهێنێت

یاسین

پێنجەمین فيستیڤاڵی “هەولێر” بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

كۆمبۆنه‌ك لدور ڕه‌وشا پڕۆژێن یه‌كێن ئاكنجیبونێ و خواستێن وه‌لاتیان هاته‌ ئه‌نجامدان

یاسین