zagros news agency

هەڵاوسانی ساڵانەی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا گەیشتە ٦٠٪

ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی ساڵانەی وڵاتەکە لە مانگی کانوونی دووەمدا گەیشتووەتە ٦٠٪. بەپێی ئامارەکە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی پێشتر ٧.٤٪ زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێران، هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی ساڵانەی خۆراک و خواردنەوە لە مانگی کانوونی دووەمدا ٨٩.٩٪ بووە. میدیاکانی ئەو وڵاتە پێیان وایە هۆکاری سەرەکیی ئەو هەڵکشانە بەرزەی هەڵاوسان، نەهێشتنی دراوی (دۆلاری) حکوومییە بۆ کڕینی کاڵا سەرەکییەکان.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە هەڵاوسانی مانگانە بۆ خۆراک و خواردنەوە و جگەرە لە مانگی کانوونی دووەمدا گەیشتووەتە ١٣.٧٪ و بۆ خزمەتگوزارییەکانیش ٤.٤٪ بووە.
لە ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێراندا هاتووە ڕێژەی هەڵاوسانی گشتیی ساڵانەی وڵاتەکەش لە مانگی کانوونی دووەمدا ٤٤.٦٪ تۆمار کراوە، ئەمەش بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەم ٢.٤٪ زیادی کردووە.
شایانی باسە مەبەست لە «هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ» ڕێژەی گۆڕانی نرخی پێوانەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵێک پێشتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات

سەڵاح

ئه‌و هۆزه‌ی ئیسرائیل ویستی بیكاته‌ ده‌سه‌ڵاتداری غه‌ززه‌، حەماس سەرکردەکەی کوشت

سەڵاح

دوو شوفێر پێنج ملیار لیرەی سوورییان لەنێو بارهەڵگرێكدا شاردبووەوە، ده‌ستگیر كران

سەڵاح