zagros news agency

واشنتن هەڕەشەی بلۆککردنی داهاتی نەوتی عێراق دەکات

 

بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان و سەرچاوە ئاگادارەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی بەرپرسانی دارایی و سیاسیی عێراق کردووە. واشنتن هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر هێزە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران، بەتایبەت نووری مالیکی، کۆنترۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بکەنەوە، ئەوا دەست دەگرێت بەسەر هەژماری داهاتی نەوتی عێراق لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا.

لەمبارەوە ئاژانسی (Bloomberg) ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە هەژموونی تاران بەسەر بڕیاری سیاسیی بەغدا دەربڕیوە. رایانگەیاندووە ئەمریکا دەتوانێت ڕێگری بکات لە ناردنی فڕۆکەکانی هەڵگری (دۆلاری کاش) بۆ عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بێپێشینەی بەهای دینار.

بلۆککردنی هەژمار بەپێی زانیارییە فەرمییەكان، تەواوی داهاتی نەوتی عێراق لە بانکی فیدراڵیی نیویۆرک دادەنرێت، لەبەرئەوە شارەزایان پێیان وایە هەر سزایەک لەسەر ئەم هەژمارە، وەک مایەپووچوونی دەوڵەت هەژمار دەکرێت.

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، ئەم جۆرە هەڕەشانەی ئەمریكا لە دەسەڵاتدارانی عێراق نوێ نین، بەڵام لە چوارچێوەی “یاسای بەرەنگاربوونەوەی گواستنەوەی نایاسایی دۆلار” کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پەیڕەوی دەکات، توندتر بوونەتەوە.

حکوومەتی ئەمریکا چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە ناکرێت دۆلاری ئەمریکی بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێران و میلیشیاکان بەکار بهێنرێت. بەوپێیەی ئێستا عێراق لەژێر چاودێرییەکی توندی سیستەمی (سویفت)دایە و بانکی ناوەندی ناچار کراوە وردەکاریی تەواوی ئەو بازرگانانە بدات کە دۆلار دەکڕن، ئەمەش بەشێکە لەو فشارە ناڕاستەوخۆیانەی واشنتن كە خراوەتە سەر حكوومەتی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەربژێرەکێ پارتی ل نەینەوا: خزمەتکرنا خەلکی و پاراستنا مافێن وان ئارمانجا من یا سەرەکیە

سەڵاح

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

ەکەم جارە لە مێژوودا مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 دەگاتە ئەم نرخە

سەڵاح