دوای هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نرخی نەوتی برێنت رۆژی دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەڕێژەی 4.5٪ بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی برێنت بۆ ماوەیەکی کەم بە 82 دۆلاریش مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش ئەمڕۆ بەڕێژەی 3.9٪ بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هیچ ئاماژەیەک دیارنییە بەم زووانە کۆتایی بێت. ئێرانیش بە درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، هێرشەکانی ئەمریکا ئەگەری هەیە تاوەکو 4 هەفتە بەردەوام بن.

