zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ زیاتر لە 82 دۆلار بەرزبووەوە

 

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێژەی 1٪ بەرزبووەوە و پچڕانی گواستنەوەی نەوت بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لە کەنداو، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوە بەرچاوەکانی چەند رۆژی رابردووی نرخی نەوتە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمرۆ 1 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 82 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 79 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی سێشەممە  و چوارشەممە ئێسرائیل و ئەمریکا هێڕشەکانیان بۆ سەر ئێران توندکردووەتەوە.

لە وەڵامدا ئێران دەستی بە هێڕش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی ناوچەکە کە زیاتر لە 25٪ـی نەوتی جیهان دابیندەکات.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نێو ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی دابەزاندووە بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل بەهۆی نەبوونی رێگەی هەناردەکردنەوە، دوای داخرانی گەڕووی هورمز.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی : پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە هەیە

یاسین

یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە چەمچەماڵ

سەڵاح

عێراق پلانی گواستنەوەی زیارەتکارانی بۆ عاشورا و ئەربەعین ڕاگەیاند

یاسین