zagros news agency

سندووقی گێڕانەوەی داراییەکانی عێراق: نزیکەی ٣٨٠ ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی دەوڵەت گێڕدراوەتەوە و ٢.٣ ملیار دۆلار بلۆک کراوه

سندووقی گێڕانەوەی دارایی عێراق نوێترین ئاماری کار چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
• بڕی پارەی گێڕدراوە: تا ئێستا نزیکەی ٣٧٩ ملیۆن دۆلار لە دراوە جیاوازەکان گێڕدراوەتەوە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
• پارە بلۆککراوەکان لە دەرەوە: زیاتر لە ٢.٣ ملیار دۆلاری عێراق لە سێ وڵات بلۆک کراوە (١.٤ ملیار لە سوریا، ٧٠٠ ملیۆن لە ئوردن و ١٩٣ ملیۆن لە تورکیا).
• ڕێکارە یاساییەکان: ٣٩ داواکاریی هاوکاریی دادوەری بۆ ملاحقەکردنی ئەو کەسانە بەرزکراوەتەوە کە پارەی عێراقیان لایە و هاوکار نین.
• شێوازی کارکردن: سندوقەکە لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگی دیپلۆماسی، کار بۆ دۆزینەوە و گێڕانەوەی ئەو سامنانە دەکات کە بۆ دەرەوە قاچاخ کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتەی مووچەی مانگی ئایار بڵاوکرایەوە

یاسین

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا مژدەی دابەزینی نرخی وزە بە ئەمریکییەکان دەدات

یاسین

نرخی زیو لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە

zrar