ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: ڕەوانە كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ڕەوانە كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەكراوە .

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای رێكەوتنی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە مانگانە موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت و دەبێت هێز و لایەنە سیاسیەكانی عێراقیش رێز لەو رێكەوتنە بگرن .

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: رەوانە كردن و دابەش كردنی مووچەی هەردوو مانگی شوبات و ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ئەوە دەگەینێت كەوا دوای رێكەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر كراوە.

هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی كوردستان، لیستی موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكانی بۆ بەغدا ناردووە، دوای وردبینی بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژەی داهاتوو نزیكەی 950 ملیار دینار، وەك مووچەی مانگی 4 رەوانە بكرێت و دوای گەیشتنی پارەكە لەلا یەن وەزارەتی دارایی دەست بەدابەش كردنی مووچە دەكرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆران خەلەف : پارتی واتە ئاوەدانی و ئارامی

گوران

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

یاسین

بێئاوی قوتابخانەکانی شارێکی کوردستانی داخست

سەڵاح