zagros news agency

لەشەڕێکی نێوان چەکداران و هەسەدە، 18 کەس کوژران و بریندار بوون

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هێرشێکی چەکدارە ناوخۆییەکان کە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” یان کردە ئامانج و سێ هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 15ـی دیکەش برینداربوون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کۆمەڵێک چەکداری ناوخۆیی، بەتۆپ و گوللـە هاوەن، هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە لادێکانی دێرەزور.

ڕوانگە ئاماژەی بەوەش دا، لە دوای نیوەی شەوی ڕابردوو، شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی دێرەزور و گرووپە هێرشبەرەکان لە دەوروبەری گوندەکانی زیبان و ئەللاتوە و ئەبو حەمام ڕوویداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگە، هێزەکانی سووریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە شارۆچکەکانی غەرانیج، ئەلکشکیە و ئەبو حەمام لە لادێکانی دێرەزور سەپاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بە ڕیمۆنتادا کەڵەشێرەکانی فەرەنسای تێکشکاند

یاسین

نرخی نەوت ئاستی 100 دۆلاریان تێپەڕاند

سەڵاح

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌كات

دڵشاد