zagros news agency

وەزارەتی نەوت: هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی کەرکووک – فیشخابوور نزیکە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی (کەرکووک – فیشخابوور – تورکیا) نزیکبووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە توانای گشتیی ئەم هێڵە دەگاتە ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیل.
ساحیب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: “پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تەنکەرەوە بۆ سووریا تا دەگاتە بەندەری بانیاس بەردەوامە.”
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە “لە ئایندەیەکی نزیکدا هێڵی کەرکووک – فیشخابوور – تورکیا دەخرێتە خزمەتەوە و لە سەرەتادا ڕێگە بە ڕژانی بڕێکی دیاریکراو دەدرێت.”
ئەوەشی خستە ڕوو کە “ئەم هێڵە توانای گواستنەوەی ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیلی هەیە، و دوای تەواوکردنی پشکنینی هایدرۆستاتیکی (Hydrostatic test) دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

سەڵاح

کۆناتێ خۆی یەکلایی کردەوە

یاسین

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام دەربڕی

گوران