zagros news agency

بازرگانیی عێراق: وڵاتانی دراوسێ داوای کڕینی گەنمی عێراق دەکەن

کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕایگەیاند کە داواکارییان لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە پێگەیشتووە بۆ هاوردەکردنی گەنمی عێراق. هاوکات جەختی کردەوە کە ئاڕاستەی ئێستای حکومەت بریتییە لە بەدیهێنانی خۆبژێوی و دابینکردنی خەزێنەی ستراتیژی، ئاماژەی بەوەش کرد کە سیاسەتی ئاسایشی خۆراک عێراقی لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد پاراستووە.

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند: “لەبەر ئەوەی دەوڵەت یەک تۆن گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جووتیار دەکڕێت، لە کاتێکدا نرخی جیهانییەکەی نزیکەی ٢٠٠ دۆلارە، هەناردەکردن لە ئێستادا لە ڕووی ئابوورییەوە بەسوود نییە”. وتیشی: “لە ئێستادا لەبری هەناردەکردن، لەسەر دابینکردنی خەزێنەی ستراتیژی و پشتگیریکردنی پڕۆژەی (ئاردی سفر)ی ناوخۆیی بەردەوامین”.

ئاماژەی بەوەش کرد کە داواکاری لە لایەن سوریا و ئێرانەوە هەیە، و ئەگەری هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە هەیە ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بدات یەک تۆن گەنم بە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار دینار بفرۆشێت. کرعاوی باسی لەوەش کرد کە دابینکردنی خەزێنەی گەنم وای کردووە نرخی فەردەیەک ئارد لە ١٥ هەزار دینار جێگیر بێت، لە کاتێکدا ئەگەر ئەم ڕێکارانە نەبوایە، نرخەکەی دەگەیشتە ٥٥ هەزار دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق دوای هێرشەکەی ئیسرائیل هۆشداری دەدات

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ئاوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دوو ملیار دینار ده‌درێت

سەڵاح