zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینیان تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینیان تۆمار کردوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت گەیشتە 88 دۆلار و 67 سەنت بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 83 سەنت دابەزیوە.

 

هەروەها نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی گەیشتە 83 دۆلار و 16 سەنت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 69 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵاوسان لە تورکیا بەردەوامە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

سامانی عێراق له بۆندەکانی ئەمەریکا بۆ کەمتر لە 30 ملیار دۆلار دابەزی

یاسین