zagros news agency

هەڵاوسان لە تورکیا بەردەوامە

دامەزراوەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، هەڵاوسان بۆ مانگی تەممووز لەسەدا 3.23ـیە و ساڵانەشی لەسەدا 61.78ـە، لەبەرانبەردا ئێنگاگ دەڵێ، هەڵاوسان سەرووی لەسەدا 100ـە.
ئامارەکانی تایبەت بە هەڵاوسانی مانگی تەممووزی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە، دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) کە دەزگایەکەی فەرمیی حکوومەتە، هەڵاوسان بۆ مانگی تەممووز لەسەدا 3.23ـیە و ساڵانەشی لەسەدا 61.78ـە .
هاوکات کاتژمێرێک بەر لە راگەیەندراوەکەی تویک، گرووپی لێکۆڵینەوەی هەڵاوسان (ئێناگ) کە لە ژمارەیەک ئابووریناسی سەربەخۆ پێکهاتووە و دژی ئامارەکانی تویکە، دەڵێت هەڵاوسان لەمانگی تەممووز لەسەدا 5.91 بووە. بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئێناگ، هەڵاوسان بۆ ئەمساڵ لەسەدا 100.88ـە. هاوکات زۆرترین هەڵاوسان لە جلوبەرگ و پێڵاوە و رێژەکەی لەسەدا 9.30ـیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

محەممەد حەسان: داوا دەکەم هەر دوو حکوومەتی هەرێم و عێراق بە زووترین کات پێکبهێن

یاسین

ئاستی یەدەگی گازی ئەوروپا بۆ نزمترین ئاستی پێنج ساڵی ڕابردوو دادەبەزێت

یاسین