zagros news agency

لیژنەی دارایی: مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە، هەروەها ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەستراوەتەوە بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ. لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە ٧ تریلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچە.
عەدی عەواد، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند: “بانکی ناوەندی بەپێی یاسای داشکانی یەدەگ (الخصم الاحتياطي) بەڵێنی داوە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و پارەکە پارێزراوە”. ئاماژەی بەوەش کرد کە “کە حکومەت پێکهێنرا، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٦ ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت”. هەروەها وتیشی کە دەسەڵاتی قەرزکردن هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکان، بەتایبەت کە هێشتا دیار نییە گەرووی هورمز دەکرێتەوە یان نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: بۆچی شەپۆلەکانی گەرما کاریگەریی توندتر و مەترسیدارتریان لەسەر ئافرەتان هەیە؟

یاسین

زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان لە ڕێگەی هەژماری من وەرگرتووە

یاسین

ماريك ساڤایا: 2026 ساڵی داماڵینی چەک دەبێت لە دەستی میلیشیاکان

سەڵاح