ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نووسراوێکدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات، سەرجەم ئەو پەیجانەی لە سۆشیال میدیا ڕیکلام بۆ گیادەرمان، ماددەی جوانكاری ڕووخسار و پێست و ڕواندنەوەی قژ، لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە جنسیيەكان دەكەن، دابخرێن بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستییە،.

لە نووسراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئەو پەیجانە دوورن لە پرەنسیپی دەرمانسازی و پزیشکی و زیان بە لایەنی تەندروستی مرۆڤ دەدەن و هەندێک کەس بە ناوی پزیشک و دەرمانسازەوە بازرگانی دەکەن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه‌، پێویستە ڕێكاری یاسایی بگيرێتە بەر دژی ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار بازرگان و 14 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. جەنگی ئارسناڵ و لیڤەرپوول لە سوودی مانسیتی کۆتاییهات

یاسین

لەسەر ساختەکاری سزای حەوست ساڵ بەسەر بەرپرسێکی حکوومەتدا سەپێندرا

سەڵاح