ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆکارەکانی پشت ئێشە چییە؟

هۆکاری دروستبوونی ئازاری توندی پشت زۆرن، بەڵام زۆربەیان چارەسەری سادەیان هەیە، بە قسەکردن لەگەڵ پزیشکەکەت، دەتوانیت هۆکارەکەی دیاری بکەیت و دەست بە ڕێگای چاکبوونەوە بکەیت و بە زووترین کات بگەڕێیتەوە بۆ چالاکییەکانی ڕۆژانەت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” lebanon24″ دا ئاماژەی پێکراوە، کە ئازاری پشت کە بەهۆی کێشەیەکی ناو پشتەوە دروست دەبێت، جا کێشەی ئێسکەکان، بەستەرەکان، یان ماسولکەکانی پشت بێت.

هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری پشت بریتین لە:

١. گرژبوونی ماسولکەکان

گرژبوونی ماسولکەکان بریتییە لە گرژبوون یان ڕەقبوونی ماسولکەکانی پشت بۆ ماوەیەکی زۆر، کە دەکرێت بەهۆی زەبر و زەنگ یان فشارێکی زۆرەوە بێت، گرژبوون دەبێتە هۆی ئازارێکی توندی پشت لە بەشی سەرەوە یان خوارەوەی پشت.

٢. نەخۆشیەکانی بربرەی پشت

ئەم نەخۆشییانەش دەبێتە هۆی ئازارێکی کتوپڕ و توندی پشت، دەکرێت لە ئەنجامی هەڵگرتنی نادروستی شتە قورسەکان یان چالاکییە زۆر ماندووکەرەکانەوە بێت.

٣. شکانی ئێسکەکانی بڕبڕەی پشت

دەکرێت بەهۆی زەبر و زەنگ، کەوتنە خوارەوە یان ڕووداوی ئۆتۆمبێل، یان بەهۆی لاوازی ئێسکەکانەوە بێت، کە ئەمەش ئازارێکی زۆر لە پشتدا دروست دەکات.

٤. هەوکردن

هەندێک جار کڕکڕاگەکان تووشی هەوکردن دەبن کە بە هەوکردنی ئێسک و پروسک ناسراوە، ئەم هەوکردنەش ئازارێکی زۆر لە پشتدا دروست دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوە سەرەکیەکانی ڤیتامین سی

lana

سودە تەندروستیەکانی پرتەقاڵی وشك

lana

لە سلێمانی هەڵمەتێک بۆ پشکنینی ددانی منداڵانی ئۆتیزم راگەیێندرا

lana