zagros news agency

سوودەکانی شووتی

پێستی مرۆڤ لە وشکبونەوە دەپارێزێت، جەستەش شێدار دەکاتەوە و چالاکی دەکات و بەهۆی مەگنسیۆمەکەی ناوی بەرگری لەش بەهێز دەکات، ئەگەر ناوکەکەی بخۆی بۆ لەناوبردنی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش بەسوودە و بەهۆی ئاوە زۆرەکەی ناوی کالۆری کەم تێدایە بۆ دابەزاندنی کێش بەکەڵکە، زانایان سەلماندویانە خواردنی شووتی بەشێوەیەکی هاوسەنگ و بەردەوام لەنەخۆشییەکانی وەک دڵ و شێرپەنجە و کۆڵستڕۆڵ و فشاری خوێن دەمانپارێزێت.

بۆ ماسولکە و چاو
ئاوی شوتی لەدوای وەرزش زۆر کاریگەرە، چونکە وادەکات ئەو ئارەقەیەی لەکاتی ماندوێتیدا دەرتداوە، قەرەبووی بکاتەوە، بەهۆی بۆنی مادەی سیترۆلین لەناویدا وادەکات ئۆکسیدی نیتریک بەرهەم بێت و وەزیفەی ماسولکەکان چالاک دەکات و فشاری خوێنیش رێکدەخات، دژەئۆکسانەکان لەناو شووتیدا وادەکەن تۆڕی بینینی چاو لە دڕان و تێکچوون بپارێزێت و بگرە ئەوانەی هەر لەمنداڵییەوە شوتی دەخۆن بەپیریش چاویان هەرساغە، هەروەها بەهۆی ئەو مادە کۆلاجینەی ناوی وادەکات بەرگری لەش بەهێزبێت و ئەندامەکان لە نەخۆشی بپارێزن، هەروەها مادەی پۆلیفینۆلیشی تێدایە کە بەکتریای بەسوود دروست دەکات، بەمەش هەرسکردنی خۆراک بۆ گەدە ئاسان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەنتەری شێرپەنجە لە دهۆک: ئەمساڵ نزیکەی 450 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

lana

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح

چەند نیشانەیەک کە ئاماژەن بۆ نەخۆشییەکی مەترسیداری جگەر

lana