zagros news agency

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

-خواردنەوە گازی و شیرینەکان
هەموو خواردنەوە گازی، شیرین و سۆدەکان زیانیان بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک زیاددەکەن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری فرەکتۆزیان تێدایە.

-خواردنە سوورەکراوەکان
خواردنە سوورەکراوەکانی وەک پەتاتە و ئەوانی دیکە ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە هەوکردنەکان زیاددەکەن و لەوانەیە ببنە هۆی دروستبوونی کێشە لە خوێنبەرەکانی مێشکدا و زیانی تەندروستی بە مێشک بگەیەنن.

-گۆشتی سوور
ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە زیان بە تەندروستی دڵ و مێشک دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.

-برنج و نانی سپی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا، توێژینەوەکان سەلماندویانە زیادبوونی ڕێژەی کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان لەجەستەدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی لەبیچوونەوە(زەهایمەر) زیاددەکەن، بۆیە پێویستە لەجێی ئەوان برنجی قاوەی، نانی بۆر و دانەوێڵە تەواوەکان بخورێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج نیشانە ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ جەڵتەی دڵ

lana

نیشانەکانی کەمی زینک لە لەشدا

lana

سوودەکانی بامێ

lana