ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو نەخۆشییە دەروونیانەی هەستیان پێناكەیت

I نەخۆشی دەروونی، واتە تێكچوونی باری تەندروستی دەروونی، كە كاریگەری لەسەر بیركردنەوەو هەڵسوكەوتی كەسی توشبوو هەیە.

دەكرێت سیستمی ڕێكخستنی خواردن‌و دڵەڕاوكێ‌و بیركردنەوەی زۆر هۆكارێك بن بۆ پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا ئەوە ڕوون نەكراوەتەوە توێژەران لەڕاستی بابەتەكە دڵنیا نەبوونەتەوە.

نەخۆشی دەروونی دەكرێت، بۆ ماوەیەكی كاتی تووشی كەسێك ببێت لەوانەشە درێژ خایەن بێت، كە كاریگەری دەكاتە سەر كەسی توشبوو بەوەی، ڕۆژ بەڕۆژ پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەورو بەر كەم دەكاتەوە، كەمتر تێكەڵ دەبێت لەگەڵ كۆمەڵگەو هەڵسوكەوتی دەگۆڕێت، بەڵام زۆر هەنگاو هەیە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشییە و پێویستە كەسی نەخۆش ببرێتە لای دكتۆر بۆ دانانی چارەسەر بۆی ئەگەر لە قۆناغی سەرەتادابوو تاوەك و چارەسەری بۆ دابنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە لەماڵپەڕی زانكۆی كۆنكۆردیا بڵاوبووەتەوە، چەندین نەخۆشی دەروونی هەیە، كە تائێستا لەوانەیە نەمان بیستبێت.

نەخۆشی ئالیس لە وەندەرلاند
نەخۆشی ئالیس لە وەندەرلاند بە Awis ناسراوەو بە نەخۆشی تۆدیش ناو دەبرێت، حاڵەتێكی توڕەبوونە، كەسی توشبوو زۆر هەستیار دەبێت بەپێی كات گۆڕانكاری بەسەر جەستەیدا دێت.

ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی ئالیس وەندەرلاند دەبن، بەشێوەیەكی گشتی واس واسیان زۆرە دەبێت و زۆر هەستیار وڕێنە زۆر دەكەن، چەندین نیشانەی تایبەت بەم نەخۆشییە هەیە، بەڵام باوترینیان هاتنی گۆڕانكارییە بەسەر شێوەی لەش و لاردا.

ئەم نەخۆشییە دەكرێت كاریگەری هەبێت لەسەر منداڵانی تەمەن ٥ تا ١٠ ساڵان ، تووشی ترسێكی زۆریان دەكات، ئەم نەخۆشییە پەیوەندی هەیە بە بەكارهێنانی دەرمانی زۆر و سەرئێشەو وەرەمی مۆخەوە هەیە.

نەخۆشی كاپچاراس
ئەم نەخۆشیە بەناوی پزیشكی فەرەنسی جۆزێف كاپچاراس ناونراوە، كەسانی تووشبوو بەم نەخۆشییە هەست دەكەن، كە كەس گرنگیان پێ نادات بەتایبەت خێزان و هاوڕێ و هاوسەرەكانیان و پێیان وایە بەردەوام لە لایەن ئەوانەوە فێڵیان لێدەكرێت.

ئەم نەخۆشییە زیاتر لەو كەسانەدا ڕوو دەدات، كە شیزۆفینیایان هەیە، یاخود سەر ئێشە و گرێی دەماخ، پێویستە كەسی تووش بوو چارەسەری پزیشكی وەربگرێت.

نەخۆشی دەستی نامۆ
كەسانی تووشبوو بەم نەخۆشییە پێیان وایە خاوەنی ئیرادەی بەهێزی خۆیانن‌و پێویستیان بە دەست تێوەردانی ژیانیان نییە و خۆیان دەتوانن بەسەر بە هەموو كێشەكان زاڵ بن، دەیانەوێت هەموو كات سەربەخۆ بن، كەسانی تووشبوو بەم نەخۆشییە بەردەوام توڕەن و مێشكیان ماندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە تەندروستیەکانی زەیتون

lana

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین

بنگەهێ ئازادی یێ ساخلەمی ل دومیز هاتە ڤەکرن

یاسین