ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرزبونەوەی پەستانی چاو چیە؟ هۆکار و نیشانەکانی چین؟

لەوانەیە تا ئێستا هەندێک کەس هەبن نەیانزانیبێت چاویش تووشی بەرزبونەوەی پەستان دەبێت، بەرزبونەوەی پەستانی چاو ئەو دۆخەیە کاتێک ڕوودەدات کە فشاری چاو لە 21 میلیمەتر جیوە زیاتر بێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێکی زۆر لەچاودا.

نیشانەکانی بەرزبونەوەی پەستانی چاو:

-ئازارێکی زۆری چاو
-سووربونەوەی چاو
-ئازارێکی زۆری سەر

چەندین هۆکاری جیاواز هەن دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی چاو ئەوانیش:

-کاتێک چاو تووشی بەرهەمێنانی شلەی ئاوی زۆری دەبێت ئەگەری بەرزبونەوەی پەستانی چاو زیاددەبێت.
-لە هەندێک دۆخدا بەکارهێنانی هەندێک دەرمان ئەگەری بەرزبونەوەی پەستانی چاو زیاددەکەن، بەتایبەتی دەرمانی ڕەبۆ.
-کێشە تەندروستیەکانی چاویش یەکێکە لە هۆکارەکان.

بەشێوەیەکی گشتی لەکاتی دروستبوونی ئەو دۆخەدا پزیشکەکان بۆ چارەسەرکردنی قەترەی تایبەت بە چاو و هەندێک دەرمانی دیکە بەکاردەهێنن، ئەگەر دەرمان سوودی نەبوو لە قۆناغی کۆتایدا بڕیاری نەشتەرگەری دەدەن کە زیاتر بە لێزەر ئەنجامدەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ جارا ئێکێیە جۆرەکێ نەشتەرگەریێ ل نەخۆشخانا ئازادی دهێتە ئەنجامدان

سەڵاح

چی دەربارەی کەم خوێنی ئەزانیت؟

lana

هەشت خواردن دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان

lana