ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوە ئەم شەش زیانە تەندروستیەی دەبێت

پزیشکانی پسپۆڕ لە بواری خۆراک خۆشەویستانی قاوە ئاگاداردەکەنەوە دەربارەی زیادەڕەوینەکردن لە خواردنەوەی کافایندا، چونکە زیانی تەندروستی دەبێت.

پزیشکەکان باس لەوەدەکەن ڕاستە قاوە هاوڕێی هەمووانە و لەجیهاندا ڕۆژانە بەشێوەیەکی بەرچاو دەخورێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەڕێژەی دیاریکراو بێت و زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا نەکرێت، هەموو کەسێک ڕۆژانە لە 400 میلیگرام قاوەی تاڵ زیاتر نابێت بخۆنەوە ئەو ڕێژەیەش دەکاتە 4 کوپ.

ئەگەر ڕۆژانە لەو ڕێژەیە زیاتر بخورێتە شەش زیانی تەندروستی دەبێت ئەوانیش:

-ئاڕەق و دڵتێکەڵهاتن
-ئازاری سەر و سنگ
-خێرابوونی لێدانی دڵ
-قورسی هەناسەدان
-لەدەستدانی ماسولکەکان
-وڕێنەکردن

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگی چەورییەكان بۆ جەستە بزانن

lana

چ کاتێک سوود بەخشە بۆ خەوتن

lana

مەترسییەکانی کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا

lana