ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەفتەی خۆراکی تەندروستە بزانە رۆژانە چی بخۆیت باشە

ساڵانە 1 تا 7ی ئەیلوول تایبەتکراوە بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گرنگی خۆراک و چاندنی خووی خواردنی خۆراکی تەندروست، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا چەندین سێمینار، وۆرک شۆپ، بەرنامەی پەروەردەیی، کۆنفڕانس و هەڵمەتی هۆشیاری گشتی بەڕێوەدەچن، ئامانج لێی باشترکردنی شێوازەکانی خۆراک و پشتگیریکردنی داهاتوویەکی تەندروستترە لەنێو تاکەکانی تەمەنە جیاوازەکان.

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، رێجیمێکی تەندروست بە درێژایی تەمەنی ژیان پێشگیری دەکات لە تووشبوون بە بەدخۆراکی و نەخۆشییە درێژخایێنەکانی وەکو شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

خۆراکی تەندروست و خواردنی خۆراکی پێشنیارکراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی چییە؟

– سەوزە و میوە: بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رۆژانە خواردنی سەوزە و میوە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایێنەکان کەمدەکاتەوە و بڕی پێویستی مادەی ریشاڵی بۆ جەستە دابیندەکات ئەگەر بەم شێوەیە بخورێت؛ کەسانی پێگەیشتوو لانیکەم 400 گرام لە سەوزە و میوە بخۆن، منداڵانی تەمەن 2 بۆ 5 ساڵ پێویستە لانیکەم 250 گرام لە رۆژێکدا بخۆن و منداڵانی تەمەن 6 بۆ 9 ساڵ لە رۆژێکدا 350 گرام سەوزە و میوە بخۆن.

– چەوری: کەمتر لە 30%ی کۆی وزەی وەرگیراو دەبێت لە چەوریەکانەوە بێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پێشگیریکردن لە زیادبوونی کێشی لەش و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە نەگوازراوەکان کەمدەکاتەوە.

– خوێ و سۆدیۆم: زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دەبێت خوێ کەمبخورێت.

– شەکرەکان: پێویستە وەرگرتنی شەکر کەم بکرێتەوە بۆ کەمتر لە 10%ی کۆی وزەی رۆژانە، خواردنی شەکری ئەگەری زیادبوونی کێشی لەش، کلۆری ددان و تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی زیاددەکات.

– کاربۆهیدرات: کاربۆهیدرات دەبێت لە خۆراکی دانەوێڵەی تەواو، سەوزە و میوە و سەرچاوەی پەلەوەریەوە وەربگیرێت، رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیاری خواردنی کاربۆهیدرات دەکات بۆ منداڵانی تەمەن دوو ساڵ و سەرووتر بۆ تەندروستییەکی باش.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر .. دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد

ئەو خواردنەوانەی مێشک چالاک دەکەن

lana

گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی قەیسی وشکراو

lana