ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چاودێریی تەندروستیی کەلار: دوو تووشبووەکەی کۆلێرا نێردراونەتەوە ماڵەوە

دوای ئەوەی تەندروستیی گەرمیان دوو تووشبووی نەخۆشیی کۆلێرای لە سنوورەکە راگەیاند، لێپرسراوی هۆبەی چاودێریی تەندروستی لە کەلار بە رووداوی گوت، هەردووکیان دۆخی تەندروستییان جێگیرە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی ئەیلوولی 2024 تۆفیق محەممەد، لێپرسراوی هۆبەی چاودێریی تەندروستی لە کەلار بە رووداوی راگەیاند، هەردوو تووشبووەکە لە تاقیگەی ناوەندیی سلێمانی پشتڕاستکراونەتەوە کە تووشی کۆلێرا بوون و هەردووکیشیان خانمن.

تۆفیق محەممەد دەڵێت: ”ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە و هەردووکیان چوونەتەوە ماڵەوە، بەڵام نموونەی ئاو لە گەڕەکەکانیان وەردەگیرێت و دەپشکێندرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان”.

دوێنێ یەکشەممە تەندروستیی گەرمیان داوای لە هاونیشتمانییان کرد، “رێکارەکانی خۆپارێزی بە باشی جێبەجێبکەن، لەوانە: راگرتنی پاکوخاوێنیی کەسی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.”

تەندروستیی گەرمیان گوتیشی، تیمەکانیان بەردەوام لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بە مەبەستی

هەواڵی پەیوەندیدار

لەمساڵدا ١٨٥ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون

یاسین

چارەسەرەکانی بەرزی چەوری جگەر

lana

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana