ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توشبووانی نەخۆشیەکانی گورچیلە پێویستە ئەم خواردنانە لە سیستمی خۆراکیاندا هەبن

بەشێکی زۆری خەڵک لەجیهاندا بەدەست نەخۆشیەکانی گورچیلەوە دەناڵێنن کە چەندین هۆکار و نیشانەی جیاوازی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بۆ هەموو نەخۆشیەکان پزیشکەکان باس لەوەدەکەن کە سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە.

توشبووانی نەخۆشیەکانی گورچیلە پێویستە ئەم خواردنانە لە سیستمی خۆراکیاندا هەبن:

-کەلەرم
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات، کەلەرم ڕێژەیەکی کەم لە کانزاکانی پۆتاسیۆم، فۆسفۆر و سۆدیۆمی تێدایە ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە پێویستە ئەو کانزایانە بەڕێژەکەی کەم وەربگرن.

-قەرنابیت
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات.

-سیر
بەردەوام ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کە نەخۆشیەکانی گورچیلەیان هەیە ڕێژەیەکی کەم سۆدیۆم وەربگرن سیر دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینە بەسوودەکان و ڕێژەیەکی کەم سۆدیۆمی تێدایە.

-ترێ
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات، ترێ بەیەکێک لەو میوانە ناسراوە کە هاوڕێی گورچیلەیە.

لەبەر ئەم ھۆکارانە ترێ بخۆ

-سپێنەی هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە و هاوڕێی گورچیلەیە، سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە چارەسەری شتنەوەی گورچیلە وەردەگرن، چونکە پێویستیان بەڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین هەیە و سپێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

lana

سوودە تەندروستیەکانی زەیتون

lana

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

lana