zagros news agency

چۆن خواردنی هەنگوین نەخۆشییە دەروونییەکان چارەسەر دەکات؟

پسپۆڕێکی خۆراکی ڕووسی ڕایگەیاند، هەنگوین دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی و ئەوانی تر.

دکتۆرە ماریانا گۆتۆڤا پسپۆڕی خۆراکیی ئاماژەی بەوەشکردووە، سوودەکانی هەنگوین بۆ جەستە لە کۆنەوە ناسراون، لەوانەش ئەگەری چارەسەرکردنی لە نەخۆشییە دەروونییەکاندا هەیە.

ئەو پێکهاتە خۆراکییانەی لە هەنگویندا دەبینرێن، لەوانەش پۆلیفینۆل، کاریگەری ئەرێنییان لەسەر تەندروستی دەروونی هەیە، هەروەها بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک هەنگوین کاریگەری چارەسەری هەیە لە حاڵەتەکانی خەمۆکی و کێشە دەروونییەکانی تردا.

هەنگوین بە تایبەتمەندییە پارێزگارییەکان و هێورکردنەوەی دەمارەکان ناسراوە، چونکە پۆلیفینۆل رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستن لە نەخۆشی جۆراوجۆری دەمار، لەوانە خەمۆکی، نەخۆشی ئەلزهایمەر و نەخۆشی پارکینسۆن.

بە وتەی ئەو، رەنگە ئەمە پەیوەست بێت بە تایبەتمەندی دژە فشاری هەنگوین و توانای بەرزکردنەوەی ئاستی سیرۆتۆنین لە مێشکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ل سنورێ قەزا ئامێدیێ نوژدارێن ددانا دەست بکاربوون

سەڵاح

خواردنی هێلکە مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییانە کەمدەکاتەوە

lana

ئایا برۆکلی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

lana