ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆکارەکانی کەمی ماددەی ئاسن چین؟

ماددەی ئاسن بە یەکێک لە پێکهاتە خۆراکییە گرنگەکان بۆ جەستەی مرۆڤ ناسراوە، بەو پێیەی چەندین کاری گرنگ ئەنجام دەدات، بەشێکە لە هیمۆگلۆبین لە خوێندا، کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ هەموو بەشەکانی جەستە.

جەستە پێویستی بە بڕێکی دیاریکراو ئاسن هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکە گرنگەکانی ئەنجام بدات، بەڵام کەمی ئاسن بە هەر هۆکارێک دەبێتە هۆی لاوازی و ئەگەر کەمی ئاسن خراپتر بوو ئەوا دەبێتە هۆی کەمخوێنی.

بەڵام لە لایەکی ترەوە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئاسن لەوانەیە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون بە ئاسن و هەندێک کەس تووشی ئەو شتە دەبن کە ئەمەش نەخۆشییەکی بۆماوەییە و دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا.

هۆکاری کەمی ئاسن زۆرن، دیارترینیان بریتین لە:

١. نەخواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ئاسن، وەکو گۆشتی سوور و سەوزە.

٢. لە کاتی دووگیانیدا یان خانمانی دووگیان رەنگە رووبەرووی کەمی ئاسن ببنەوە.

٣. هەبوونی کێشە لە هەڵمژینی ئاسن بەهۆی هەندێک حاڵەتی تەندروستی، وەک تێکچوونی کۆئەندامی هەرس یان نەشتەرگەری گەدە.

٤.لەدەستدانی خوێن بەهۆی خوێنبەربوون یان هۆکاری تر وەک سوڕی مانگانە.

٥. خواردنی هەندێک دەرمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە گرنگەکانی چەوەندەر بزانە

lana

هەشت سوودی خواردنی مۆز

lana

ئەو نەخۆشییە دەروونیانەی هەستیان پێناكەیت

lana