zagros news agency

سێ جۆر میوە چارەسەری کێشەکانی نوستن دەکەن

بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست خەولێنەکەوتن یان ناڕێکی کاتی خەوەوە دەناڵێنن، ئەوەش دەیانخانە مەترسی توشبوون بە خەمۆکی، زەهایمەر و شێرپەنجە.

بەپێی توێژینەوەکان زانا رای سوبیرنۆ، باس لەوەدەکات خواردنی هەندێک لە خۆراکە سووکەکان پێش نوستن یارمەتی باشتربوونی دەدەن، دەڵێت:”سێ جۆر میوە ڕۆڵێکی گرنگیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نوستندا هەیە، چونکە میوەکان سوودێکی زۆریان لە کەمکردنەوەی کێشەکانی مێشک و جەستەدا هەیە”.

سێ جۆر میوە چارەسەری کێشەکانی نوستن دەکەن:

-گێلاس
سوبیرنۆ ڕایگەیاند:”بەپێی توێژینەوەکان گێلاس یان شەربەتی گێلاس ڕێژەیەکی زۆر میلاتۆنینای تێدایە، هۆرمۆنی خەوە و بەوشێوەیە یارمەتی ڕێکخستنی کاتەکانی نوستن و هەستان دەدات.

-کیوی
جگە لەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، خواردنی پێش نوستن یارمەتی خێراخەولێکەوتن و نوستن بۆماوەیەکی درێژ دەدات، توێژینەوە نوێیەکانیش دەریانخستووە خواردنی کیویەک کاتژمێرێک پێش نوستن یارمەتیدەر بۆماوەیەکی درێژ بخەویت.

-مۆز
سەرچاوەیەکی سەرەکی مەگنسیۆم، ڤیتامین و پڕۆتینەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر هۆرمۆنی سیروتۆنین و میلاتۆنینی تێدایە یارمەتی باشتربوونی نوستن دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ خواردنی ژەمی بەیانیان سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە

lana

زیانەکانی وشکی چاو

lana

نیشانەی شێرپەنجەی ریخۆڵە

lana