zagros news agency

سوودەكانی میوەی كرمتین بزانە

كرمتین یان كەمكوات میوەیەكی بچووكە لە خێزانی مزرەمەنییەكانە تامێكی ترش و شیرینی هەیە قەبارەكەی هێندەی دەنكە زەیتوونێكە لە شێوەی ناوە و دەرەوە نزیكە لە پرتەقاڵ و چەند ناوێكی هەیە وەك پرتەقاڵی یابانی یان پرتەقاڵی ئاڵتوونی.

لەبارەی میوەی كرمتین پێگەی “تەنها تەندروستی من” رێنمایی هاوڵاتیان دەكاتە بەوەی میوەیی كرمتین بخۆن لەبەر ئەو سودە تەندروستیانەی هەیەتی، ئەویش:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و سیستمی بەرگری بەهێز دەكات.
-ڕێژەیەكی باش ئاسن، كالیسیۆم و كانزا خۆراكییەكانیتری تێدایە و بەسوودن بۆ كاركردنی ئەندامە جیاوازەكانی جەستە.
-ڕێگری دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجە.
-پێست لە چرچبوون، دروستبوونی پەڵە و زیپكە دەپارێزێت.
-ڕێگری لە توشبوون بە شەكرە دەكات.
-بەسوودە بۆ ڕزگاربوون لە قەبزی و دڵ تێكەڵهاتن..

هەواڵی پەیوەندیدار

هەفتەی خۆراکی تەندروستە بزانە رۆژانە چی بخۆیت باشە

lana

کاریگەرییەکانی چەوەندەر لەسەر تەندروستی جگەر

lana

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی : هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە

یاسین