ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توێژینەوەیەک:لەگەڵ زیادبوونی چەوری ورگ توانای مێشک کەمدەبێتەوە

ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست نەخۆشی زەهایمەرەوە دەناڵێنن،ئەمەش پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی هەیە لەوانە وەک توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە ئاگاداربوونە لە چەوری ورگ.

بەپێی ئەوەی کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە، لەگەڵ زیادبوونی چەوری ورگ توانای مێشک کەمدەبێتەوە و ئەگەر توشبوون بە زەهایمەر زیاد دەکات ئەمەش رەنگە لە دوایی تەمەنی پەنجاکانەوە نیشانەکانی دەربکەوێت.

دکتۆر سایروس ڕاجی نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات جۆرێک لە چەوری قووڵی سک هەیە کە بە چەوری ناوپۆشی ناوەوە ناسراوە، پەیوەندی بە هەوکردنەوە هەیە و دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئامیلۆید کە زیان بە تەندروستی مێشک دەگەیەنێت.

نووسەری توێژینەوەکە ڕوونیکردووەتەوە، “هەرچەند ڕێژەی ئامیلۆید لە مێشکدا زیاتر بێت، نەخۆشییەکە خراپتر دەبێت”

باسیشی لەوە کرد، تێکچوونی هزری لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی تێکچوونی دەمارەکان، زۆرجار پەیوەندی بە تێکچوونی وەرگرەکانی نیکۆتینی ئەلفا-٧ هەیە، بۆ نموونە لە حاڵەتی نەخۆشی زەهایمەردا، پەپکەکانی ئامیلۆید لە خانەکانی دەماردا کۆدەبنەوە، ئەم پەپکانە کارلێک لەگەڵ وەرگرەکان دەکەن و رێگری لە کارکردنیان دەکەن، ئەمەش گواستنەوەی دەمارەکان دوادەخەن و دەبنە هۆی نەخۆشی بیرچوونەوە.

ڕاجی رایگەیاند ” بە شێوەیەکی سەرەکی قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارە مەترسییەکانی نەخۆشی بیرچوونەوە، لانیکەم کاریگەری لەسەر ١%ی گەورەساڵانی ئەمریکی هەیە، واتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لەوانەیە بەهۆی قەڵەویەوە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوەی ئەلزەهایمەر ببن

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنەوەی ئاو و لیمۆ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

هەندێک لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12

lana

جۆرێک لە شوکولاتە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەدات

lana