zagros news agency

سوودە تەندروستیەکانی کولەکە

کولەکە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ئاسان هەرس دەبێت، لەلایەن بچووک و گەورەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، کالۆری کەمی تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

سیلفانا فۆس پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت: کولەکە سوودێکی زۆری هەیە، یارمەتی کرداری ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات، کولەکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ئاو یارمەتی کرداری هەرس و کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەکان و بەردی زراو کەم دەکاتەوە.

کولەکە کالۆری و شەکر و چەوری تێدا نییە ئەمەش ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکات، توێکڵی کولەکەش سوودێکی زۆری لە ڕێکخستنی کرداری هۆرمۆنەکان و غودەر دەرەقیدا هەیە و یارمەتی ڕێکخستنی ئەنسۆلینی جەستە دەدات، کولەکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و رێگری لە جەڵتە دەکات.

ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و خوێنەبەرەکان دەپارێزێت، دەوڵەمەندە بە کارۆتینات کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن خۆت لەوشكبونەوەی پێست دەپارێزیت

lana

چۆن هۆرمۆنی دڵخۆشی زیادبکەین

lana

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

lana