ڕووبە هەنار كە لە هەنار دروست دەكرێت شلەیەكی خەستی قاوەیی باوە كە تامێكی ترش و شیرینی هەیە كە چەندین سودی تەندروستی هەیە لەو بارەیەوە د. كامەران ڕەسوڵ،پسپۆڕی زانستی خۆراك، ئاماژە بەگرنگترینیان دەدات لەوانەش:
۱ ـــ بەهێزكردنی تەندروستی پێست و پاراستنی : چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( C ) و ماددەی پۆلی فینۆلیدك كە دژە ئۆكسانێكی بەهێزە ، هەروەها ڕێگری كردن لە پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەركەووتنی چرچ و لۆچی پێست ، هەروەها ڤیتامین ( B3 ) تێدایە كە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست .
٢ ـــ خۆپاراستن لە لە شێرپەنجە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی كۆمەڵێك دژەئۆكسانەكانی بەهێز بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمك ۰
٣ ـــ بەهێزكردنی مووەكانی قژ و پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ ۰
٤ ـــ یارمەتی كاراكردنی پڕۆسەی هەرس كردنی خۆراك دەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش لە كۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) كە گرنگن بۆ ماسولكە و دەمارەكان ، لەگەڵ چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەكان و كەمكردنەوەی غازات ۰
٥ ـــ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و هاندانی دروست بوونی خرۆكە سبیەكانی خوێن .
٦– یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشیەكانی دڵ .
٧ — ڕێگریكردن كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی و خۆپاراستن لێی .
٨ — یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوكردنی زمان و ناودەم .
هەواڵی داهاتوو