ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چارەسەری سروشتی هەوکردنی كۆلۆن و گەدە

لیمۆی ڕەش یان لیمۆی زەردی شککراو، کە ناسراوە بە لیمۆ بەسڕە یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیانەی لە دروستکردنی زۆر خۆراکدا بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە ئامادەکردنی؛ شلە، مەرەگە، گۆشتی سور یاخو مریشکدا، بەهۆی ئەوەی بۆنێکی خۆشی هەیە وە چارەسەرە بۆ کۆمەڵێ نەخۆشی باوی سەردەم.

دو جۆر لیمۆی بەسرە هەیە، ڕەش و زەرد كە بە كوڵاندنی لیمۆ لەناو ئاوێكی سوێر وە ووشك كردنی بەرهەم دەهێنرێت.

سودەكانی لیمۆی بەسرای وشک چین بۆ تەندروستی مرۆڤ:

1. ئازار شكێن؛ ئازار و پێچی سك، ئازاری جومگەكان و ماسولكەكانی لەش و كۆڵنج.

2. ڕەوانکەرە و چارەسەری قەبزی دەكات.

3. یارمەتیدەرە بۆ دەركردنی پاشەڕۆی خۆراكی لە كۆلۆن.

4. سەرچاوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی بۆ خۆشبونەوەی برینی ناو كۆلۆن و گەدە و ڕیخۆڵە بەسودە.

5. ئارام كەرەوەی دەرونی و دژی خەمۆكیە و بۆ دڵەڕاوكێ و وەسواسی و قەلەقی زۆر باشە.

6. بۆ دابەزینی بەرزی پەستانی خوێن زۆر بەسودە.

7. بۆ دابەزینی بەرزی ڕێژەی شەكر و چەوری خوێن بەسودە.

8. بەسودە بۆ توانەوەی چەوری بەتایبەتی چەوری ورگ.

9. بۆ چارەسەری هەڵامەت، پەتا زۆر بەسودە.

10. بۆ دڵ: بەهێز كردنی توانای دڵ، بۆ دڵەكوتێ و ناڕێكی لێدانی دڵ.

11. پاك كردنەوەی لەش لە ژەهرەكان.

12. چالاك كردنی جگەر.

13. بەهێز كردنی سیستمی بەرگری لەش.

14. بۆ جوانی پێست و چارەسەری هەوكردنی میكرۆبی یان قارچك لە پێست.

15. دەركردنی ئاوی زیادە لە لەش وە بۆ ئاوسانی لەش.

16. چارەسەری هەوكردنی میزڵدان و میزەڕۆ.

شێوازی ئامادەكردنی:

دەكرێت لەت بكرێت وە یان هاڕاوەی بەكار بهێنرێت وردكردنی لیمۆی بەسرەی وشككراو، وە یەك كەوچكی چێشت لەم هاڕاوەیە دەكرێتە ناو یەك پەرداخ ئاوی گەرم لە پێش نان هەر سێ ژەمی خۆراك دەكرێت، هەروەها بە كوڵاندنی بۆ پێنج خولەك یەك دانە لە لیمۆی بەسرە، دەمكردنی وەكو چایی، خواردنی پێش ژەمی خۆراك و خواردنەوەی ئاوی بەسودە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژانە خواردنی سپێناخ سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات

lana

پێنج خواردن بۆ باشتربوونی کرداری هەرس

lana

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana