چای گوڵ بەمدواییانە لەلایەن خەڵکەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، خێراترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی کێش، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە باشترین جۆری چا گیاییەکان کە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
خواردنەوەی چای گوڵ بەشێوەیەکی ڕێکخراو سوودی بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان و هەوکردنەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و بەخێرای کێش دادەبەزێنێت، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە بۆئەوەی جەستە کێشێکی نموونەی هەبێت.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری لەش بەهێز دەکات، چای گوڵ هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی دابەزاندنی کێشە، چونکە وادەکات لەخواردنی زۆر دووربکەویتەوە، خواردنەوەی کوپێک یان دوو کوپ چای گوڵ بەخێرای یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.