zagros news agency

یەکەم دەرمان بۆ هەوکردنی جگەر پەسنددەکرێت

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ هەوکردنێکی باوی جگەر پەسنددەکات کە ناسراوە بە هەوکردنی ناکحولیی جگەر، ”مانگی داهاتوو بەردەستدەبێت”.
بە گوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا، ئەمە یەکەم دەرمانە بۆ نەخۆشیی هەوکردنی ناکحولیی جگەر بەکاربێت، چونکە لەرابردوودا تەنیا باشترکردنی شێوازی ژیان و دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکانی رێگەی چارەسەر و خۆپارێزی بوون لە نەخۆشییەکە.
دەرمانەکە بە ناوی Rezdiffra بەردەستە و بەشێوەی دەنکۆڵە بەکاردێت، هاوکات دەزگاکە رایدەگەیێنێت، ”لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمانەکە پێویستە وەرزش بکرێت و خۆراکی تەندروستیش بخورێت”.
واین ئێسکریج، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی چەوریی جگەر دەڵێت:  ئەم دەرمانە دەتوانێت ژمارەی ئەوانەی بەدەست هەوکردنی درێژخایێنی جگەرەوە دەناڵێنن، کەمبکاتەوە.
دەرمانەکە لەلایەن کۆمپانیای مادریگاڵی ئەمریکییەوە بەرهەمدەهێندرێت و ئاشکرای دەکات، مانگی داهاتوو لە دەرمانخانەکانی ئەمریکا بەردەستدەبێت.
بە گوێرەی مایۆکلینیک، هەوکردنی ناکحولیی جگەر هۆکاری سەرەکی بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر کە دەشێت هەریەک لە ‘قەڵەوی، خواردنی خۆراکی ناتەندروست، بۆماوەیی و کاریگەریی لاوەکیی هەندێک دەرمان’ هۆکاری نەخۆشییەکە بن پاشانیش جگەر دووچاری هەوکردن و ناڕێکیی دەبێت تاوەکو دەگاتە دۆخی پەککەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خۆراک دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ

lana

تەندروستی عێراق: لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە عێراق تۆمارکراوە

سەڵاح

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح