zagros news agency

توێژینەوەکان سوودێکی نوێی بەڕۆژووبوون ئاشکرا دەکەن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە رۆژووگرتن رەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەیینی خوێن لە رێگەی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی ترشی ئیندۆل-٣ـی پرۆپیۆنیکی لە ریخۆڵەوە.

توێژینەوەکە لەسەر پرۆسەی سنووردارکردنی کاتی خواردن بووە بۆ چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو لە رۆژێکدا، بەڵام لە ١٦ کاتژمێر زیاتر نەبێت، کە رۆژووی رەمەزانیش سەر بەم پۆلەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی “مێدیکاڵی نیوز تودەی”، توێژەران بە کەڵک وەرگرتن لە 160 بەشداربووی توێژینەوەکە و نمونەی خوێنی مرۆڤ و مشک، بۆیان دەرکەوتووە کە بەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ وەستاندنی مەیینی خوێن.

ئەنجامەکان ئەوە پیشان دەدەن کە رۆژوو ئەم کارە دەکات بە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی ترشی ئیندۆل-٣ـی پرۆپیۆنیکی لەلایەن وردە زیندەوەرانی ریخۆڵەوە، کە دواتر کاریگەری لەسەر مەیینی خوێن دەبێت.

لە پشکنینی زیاتری مشکەکاندا دەرکەوت کە رۆژووگرتن رەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کێشەکانی مێشک و دڵ کە پەیوەندییان بە لەدەستدانی رۆیشتنی خوێن و دواتر گەڕانەوەیەوە هەیە.

توێژینەوەکە لە نەخۆشخانەی ژۆنگشان و زانکۆی فودان لە چین ئەنجامدراوە و توێژەران دەڵێن “رۆژووگرتنی دەتوانێت دەستێوەردانێکی شێوازی ژیان بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لەو نەخۆشانەدا کە مەترسی جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵیان لەسەرە”.

هەروەها ئەم دۆزینەوانە تیشک دەخەنە سەر رۆڵی تەندروستی ریخۆڵە و کاریگەری لەسەر بوارەکانی تری کارکردنی جەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخۆشییەكی كوشندە بڵاودەبێتەوە

یاسین

باشترین خواردنەکان بۆ دروستبوونی ئێسک و ماسولکە بەهێزەکان

lana

خواردنەوەیەکی سروشتی چارەسەری دڵەڕاوکێی دەکات

lana