zagros news agency

تائێستا ئەم سوودانەی شەربەتی بڕۆکلیت زانیوە؟

بڕۆکلی یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ماددەسوودبەخشەکان، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، شەربەتی بڕۆکلیش بەهەمان شێوە سوودێکئی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شەربەتی بڕۆکلی:

-ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە یارمەتی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە خڕۆکە سوورەکان دەدات، هەروەها ڕێژەی هیمۆگڵۆبین زیاددەکات.

-سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ترشی فۆلیک و ڤیتامین بی ناینە، بەرگری لەش دژەی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، مەترسی توشبوون بە هەوکردن و نەخۆشیەکان جگەر کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕۆڵێکی گەورەی لە باشترکردنی کردارەکانی مێشکدا هەیە.

-شەربەتی بڕۆکلی ناتوانێت بەیەکجاری مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە نەهێڵێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندبوونی بە ماددە سوودبەخشەکان تایبەتەمەندی دژەشێرپەنجەی پێدەبەخشێت و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک و ددانەکان دەکات و ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی جومگەکان و شاشبوونی ئێسکەکان کەمدەکاتەوە.

-دەوڵەمەندبوونی بە کانزای مەنگەنیز ڕێژەی دژەئۆکسانەکان لە خوێندا بەرزدەکاتەوە، بەمەش پارێزگاری لە تەندروستی خانەکان دەکات.

-خواردنەوەی شەربەتی بڕۆکلی یارمەتی تەندروستی چاو دەدات لەتیشک و زیانە دەرەکیەکان دەیپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی مانگۆ

lana

لەبەر ئەوهۆکارانە نابێت زەردێنەی هێلکە بخۆی

lana

هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

یاسین