zagros news agency

گرتنەبەری ئەم هەنگاوە لە خەمۆکی و نەخۆشیی دەروونی دوورتدەخاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، گرتنەبەری هەنگاوێکی سادە کە بریتییە لە رێکردنی پێنج هەزار هەنگاو لە رۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەمۆکی و فشاری دەروونی و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ.

بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکە، رێکردنی پێنج هەزار هەنگاو لە رۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی، هاوکات سوودی رۆیشتن لەگەڵ زیادبوونی ئەو مەودایەی مرۆڤ رۆژانە دەڕوات زیاددەکات.

دەرەنجامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە رۆژانە 5000 هەنگاو پیاسەکردن و رێکردن پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نیشانەکانی خەمۆکییەوە هەیە، کە پەیوەندییان بە هەستکردن بە دڵتەنگی، گرژی، دابڕانی کۆمەڵایەتی، تێکچوونی خەو، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و هەستکردن بە ماندوێتیوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەكانی ترێ

lana

لە ئەنبار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا دوو قوتابخانە داخرا

سەڵاح

کاریگەرییەکانی مێخەک لەسەر تەندروستی جەستە

lana