zagros news agency

ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەتدا

کۆلیسترۆڵ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی نوێ و پێکهاتەی خانەکان لەگەڵ ئەوەشدا هەموو کۆلیسترۆڵێک بۆ تەندروستی باش نییە، دوو جۆری بنەڕەتی کۆلیسترۆڵ هەیە HDLکە کۆلیسترۆڵی باش ناسراوە لەگەڵ LDLناسراوە بە کۆلیسترۆڵی خراپ.

بەپێی ماڵپەڕی “healthsite”پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە گرنگە لەو نیشانە جیاوازانە تێبگەیت کە جەستەت لەوانەیە بینێرێت کاتێک ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ زیاد دەکات.

لێرەدا چەند نیشانەیەکی سەرەکی دەخەینەڕوو کە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپت لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە و پێویستە هەنگاوی بەپەلەی خۆپارێزی بنێیت، نیشانەکانیش بریتین لە:

١. هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام.

٢. هەبوونی ئازارێکی زۆر یان ناڕەحەتی لەسەر سنگ.

٣. بەرزی پەستانی خوێن.

٤. زیادبوونی لەناکاوی کێش.

٥. گۆڕانی رەنگی پێست.

٦. ئازار یان سڕبوونی قاچ یان دەست.

٧. هەناسە تەنگی.

٨. کێشەی تەرکیزکردن.

٩. ئاوسانی قاچەکان و پاژنەی پێیەکان.

١٠. سەرئێشەی زۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەتایەکی مەترسیدار بەڕێوەیە

یاسین

ئایا زەردێنەی هێلکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

lana

جێگرەوەکانی قاوە لە بەیانیاندا

lana