zagros news agency

لەبارەی قۆخ ئەمانە بزانن

سوودە تەندروستیەكانی قۆخ گەلێك زۆرن بۆ ڕێگری كردن لە نەخۆشی و پاراستنی تەندروستی مرۆڤ كە گرنگترینیان ئەمانەن :

1. لە كاتی ڕیجیم و دابەزاندنی كێش و ڕێگری كردن لە قەڵەو بوونەوەو زۆری كێش : چونكە بڕێكی كەم كالۆری تێدایەو دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان و ئاوو مرۆڤ هەست بە تێری دەكات.

2. بۆ خانمانی دووگیان : ڕێگری دەكات لە توشبوون بە قەبزی و زۆربەی ڤیتامین و كانزا سەركیەكانی تێدایە كە گرنگن بۆ گەش كۆرپەلەو دایكان.

3. ڕێگری دەكات لە كەمی پۆتاسیۆم : بۆیە ڕۆڵێكی باشی هەیە لە خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵ كردنی بەرزی فشاری خوێن.

4. یەكێكە لە خۆراكە گرنگەكان بۆ گەشەی منداڵ و كێش و باڵای تەندروست.

5. پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچی و ڕەشی پێش چاوو سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووەكانی قژو هەڵوەرینی.

6. چارەسەری قەبزی و ڕێگەگرتن لێی و چاڵاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراوییەكان و كەمكردنەوەی غازات.

7. خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و هەوكردنی جومگەكان و چەندین جۆری شێرپەنجە.

8. یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێندا، میوەیەكی زۆر باشە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە.

9. پاراستنی تەندروستی چاوو بەهێزكردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوكوێری.

10. كەم كردنەوەی گرژبوونی ماسولكەو هیلاكی و شەكەتی بەردەوام و تووڕەیی.

11. پاراستنی ددانەكان و نەهێشتنی كلۆری و هەوكردن و ئاوسان و خوێنبەر بوونی پووك.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی شەربەتی مانگۆ

lana

ئەو خۆراکانەی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و لە نەخۆشییەکان دوورتدەخەنەوە

lana

چی رودەدات ئەگەر رۆژانە ئاوی دارچینی بخۆیتەوە بۆ ماوەی مانگێك؟

lana