zagros news agency

ئەم میوانە پێویستە لە وەرزی پاییزدا بخورێت

زانراوە کە هەریەک لە چوار وەرزی ساڵ بە سەوزە و میوە جیاوازەکانی تایبەتمەندە، کە هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن لە پاراستی تەندروستیمان.

لە ماڵپەڕی “realsimple” بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە دیارترین ئەو میوە پاییزانە دەکات کە تەندروستی پێست باشتر دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:

١. کولەکەی زەرد:

یەکێکە لە باشترین خۆراکەکانی ئەم وەرزە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامینAو ڤیتامینCکە تەندروستی پێست باشتر دەکات، خانەکانی پێست لە تێکچوون دەپارێزێت.

٢. سێو:

هەر سێوێک نزیکەی پێنج گرام ڕیشاڵی تێدایە، واتە ٢٠%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕیشاڵی تێدایە، جگە لە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم، ئەمەش کاردەکات بۆ نەرمکردنی پێست و ڕزگاربوون لە پەڵەکانی پێست.

٣. هەنار:

هەنار میوەیەکی سودبەخشە، چونکە پڕە لە دژە ئۆکسان و ڕیشاڵی پریبایۆتیک و پۆلیفینۆل و ڤیتامین سی، ئەمەش وایکردووە هەنار ببێتە خۆراکی گونجاو بۆ سەرما و وەرزی ئەنفلۆنزا کە بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات و تەندروستی پێست باشتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چی رودەدات ئەگەر رۆژانە ئاوی دارچینی بخۆیتەوە بۆ ماوەی مانگێك؟

lana

ئەو خواردنەوانەی مێشک چالاک دەکەن

lana

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە

lana