zagros news agency

وەزارەتی تەندروستی: 87 تووشبووی ئایدز لە هەرێمی کوردستان هەیە

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ١١ مانگی ڕابردووی پشکنین و تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز (HIV)ی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لەنێو ٦٠٩ هەزار و ٣٠٦ پشکنینی خوێندا کە لە کەرتی گشتیدا ئەنجامدراون، تەنها ٨٧ حاڵەتی نوێ تۆمارکراون. لەو ژمارەیەش ٢٣ حاڵەتیان هاوڵاتی و دانیشتووی ناو هەرێمی کوردستانن و ٦٤ حاڵەتەکەی دیکە هاوڵاتی بیانی و دەرەوەی هەرێمن کە ڕێکاری پێویستیان بەرانبەر گیراوەتەبەر.

پشکنینەکان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکاندا بۆ چین و توێژە جیاوازەکان کراون، لەوانە کەسانی بیانی بەر لە وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، پشکنینی پێش هاوسەرگیری، بوتڵە خوێنە بەخشراوەکان، کرێکاری شوێنە گەشتیارییەکان و سزادراوانی چاکسازییەکان. هەروەها پشکنین بۆ نەخۆشانی گورچیلەی درێژخایەن، سیل، تالاسیمیا و ئەو کەسانەش کراوە کە نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی داوە کە سەرجەم تووشبووان لەژێر چاودێری پزیشکیدان و بە هەژمارکردنی حاڵەتە نوێیەکان و ساڵانی ڕابردووش، لە ئێستادا کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٥٠ کەس، کە بەردەوام پشکنین و چارەسەر و هۆشیاریی تەندروستییان بۆ دابین دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەربێلوا؛ من دەمەوێت تیپەکەم بەرزترین ئاست پێشکەش بکات

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

یاسین

وەزیرانی تەندروستی عێراق، گەیشتە هەولێر

دڵشاد