ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستیی “ڤێری وێڵ هیڵس”، له توێژینه‌وه‌كه‌یان سه‌لماندوویانه: دژه‌ئۆكسیده‌كانی ناو سێ‌و توانای هه‌یه زیانی به‌ركه‌وتنی تیشكی سه‌رووبنه‌وشه‌یی و هۆكاره ژینگه‌ییه‌كانی دیکه كه‌م بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها زیادكراوه‌كانی “پۆلیفینۆلی سێ‌و” توانایان له خۆیان نیشان داوه بۆ ڕێگریكردن له‌و گۆڕانكارییانه‌ی پێست كه به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه دروست ده‌بن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: سێ‌و پێست به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نوێ ده‌بێته‌وه له ڕێگه‌ی گۆڕینی خانه‌كان، به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه به پێی چوونه ناو ته‌مه‌ن خاو ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات نه‌رمی و جوانییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات.
ئه‌وه‌ش هاتووه: سێ‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆلیفینۆل، له‌وانه پێكهاته‌كانی وه‌ك “ئه‌نثۆسیانین” و “فلاڤۆنۆید” كه خاوه‌نی دژه هه‌وكردنن.
ماده‌ی “فیسیتین”ی سروشتی له سێودا، ته‌ندروستیی خانه‌كان باشتر ده‌كات و هه‌وكردنی درێژخایه‌ن كه‌م ده‌كاته‌وه، كه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پیریی پێشوه‌خته داده‌نرێت.
ڕێژه‌ی ئاو له سێودا له نێوان 80% بۆ 89% دایه، كه ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات ببێته خواردنێكی شێداركه‌ره‌وه‌ی سروشتی. پێستی وشك به‌هۆی له‌ده‌ستدانی نه‌رمی و گه‌شاوه‌ییه‌وه به‌ته‌مه‌نتر ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام خواردنی سێ‌و یارمه‌تی دابینكردنی شێداریی پێویست ده‌دات بۆ جه‌سته و نیشانه‌كانی پیری كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له كۆنه‌وه‌ش گوتراوه رۆژانه خواردنی سێوێك وات لێده‌كات پێویستت به سه‌ردانی پزیشك نه‌بێت.

