zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت سەبارەت به وەزارەتە بەتاڵەکان کۆدەبنەوه

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی ئایندەی کە بڕیار بوو بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت بەڕێوە بچێت، بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی «شەفەق نیوز»ی ڕاگەیاند کە دواخستنی دانیشتنەکە بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکان بووە لەسەر کاندیدانی وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، گەنجان و وەرزش، پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.

چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی عەلی ئەلزەیدی و وەزیری دارایی ساز دەکات تا تاوتوێی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت و بودجەی ساڵی داهاتوو بکەن.
بە هەمان شێوە بڕیارە هاوپەیمانیی «ئیدارەی دەوڵەت» بەیانی کۆبوونەوەیەک بۆ هەمان مەبەست ئەنجام بدات.

بەدر ئەلفەحل، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند کە لایەنە سیاسییەکان ناوی کاندیدانی خۆیان ئاراستەی عەلی ئەلزەیدی کردووە و لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی سەرۆک وەزیراندایە تا کاندیدەکان هەڵبژێرێت و ڕەوانەی پەرلەمانیان بکات بە مەبەستی بەدەستهێنانی متتمانە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایگەیاند کە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری ئەلمالیکی بە فەرمی «یاسر سخیل»ی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و «حەیدەر بەهائـ» (ڕاگرى کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی نەهرێن)ی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا کاندید کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سێ هاوڵاتی‌ مەدەنی لە هێرشێکی تورکیادا لە گوندەکانی “سەرێ کانێ” کوژران

یاسین

مانچستەر یونایتد ماڵئاوایی لە شکستەکانی کرد

یاسین