پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە عێراق ئاماژە بە دەستپێکردنی شەپۆلێکی گۆڕانکاری له کەشوهەوا دەکەن هاوکات لەگەڵ ئاراستەبوونی هەورە بروسکەکان بەرەو پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵات، بەپێی وێنەی مانگە دەستکردەکان.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی لە ماوەی ئەمشەو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا، شەپۆلی بارانبارین شارەکانی مۆسڵ، صلاح الدین، بەغدا و ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست دەگرێتەوە و لە بەیانیی چوارشەممەدا دەگاتە کەرکووک، واسیت و دیالە.
سادق عەتییە پسپئڕی کەشناسی له لاپەڕەی خۆی ڕوونی کردەوە کە ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە بەرەو شارەکانی دیکەش درێژ دەبێتەوە؛ بارانبارین لە ناوچەکانی باشووریش لە شەوی چوارشەممەوە دەست پێ دەکات، بە هەبوونی هەورەبروسەک و تەقەی بەهێز.
کەشناسەکە هۆشداریی دا لە بارینی بارانی بەخوڕ کە بە هەوره بروسکە دەبێت لە هەندێک ناوچەدا.
هەروەها جەختی کردەوە لەسەر مەترسیی کتوپڕی بای داگەڕاو لە هەورەکانەوە کە خێرایییەکی زۆری دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، ئەمەش وای کردووە ڕێنماییی پاراستن بێتە کار بۆ ئەوەی خەڵک ڕێگەی ئارام بەکار بێنن وەک جێگرەوەیەک بۆ هاتوچۆی کاتی زۆربارین.

