zagros news agency

چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر لە بەغدا ڕوویدا

ئەمڕۆ یەکشەممە، چەندین ڕووداوی ئەمنیی جۆراوجۆر لە بەغدای پایتەخت ڕوویدا، کە یەکێک لە ڕووداوەکان خنکانی گەنجێک بوو لە نزیک کافێیەک لە بەغدا، ئەمە جگە لە سووتانی کۆگاکان و سەرهەڵدانی ململانێی عەشایەری.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، “گەنجێک لە ڕووباری دیجلە لە نزیک کافێی ئەلبەیرووتی ناوەڕاستی بەغدا خنکا، تیمەکانی گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەدان”، ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە 3 کەس لەگەڵ کەسە خنکاوەکەدا بوون و هەموویان دەستگیر کراون، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە چونکە گومان لە ڕووداوەکە هەیە.
لە ڕووداوێکی دیکەدا هێزێکی ئەمنی بەرەو ناوچەی کەمالیا ڕۆیشتن بۆ کۆنترۆڵکردنی ململانێیەکی عەشایەری کە تێیدا چەکی سووک و مامناوەند بەکارهێنرا.
ڕوونیشیکردەوە، “لە ئێستادا تەنها تەقە هەیە و هیچ زانیارییەک لەسەر هیچ زیانێکی گیانی نییە”.
هەر لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئێستادا خەریکی کۆنترۆڵکردنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەن لەناو کۆگا بازرگانییەکانی پشت سندوقی ئیسکان لە ناوچەی شەقامی ئەلزەلال.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

یونیسێف: بۆ یەکەمجار ژمارەی منداڵانی کێش زیاد لە منداڵانی بەدخۆراک زیاتر بووە

سەڵاح

ئێن بی سی نیوز: ئەمەریکا یەک ملیۆن فەڵەستینی ڕەوانەی لیبیا دەکات

سەڵاح