ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆژەی بۆڕی نەوتی بەسرە-عەقەبە وەزیری نەوت دێنێتە پەرلەمان

 

نوێنەری کوتلەی “ئیشراق کانوون”، باسم ئەلغورابی، داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، کە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت بەزووترین کات لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بێت.
ئەلغورابی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “داواکاری ئامادەبوون بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیارە کە پەیوەندییان بە پرسی بۆری نەوتی بەسرە-عەقەبەوە هەیە و بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی پڕۆژەکە”.
کوتلەی ئیشراق کانوون، پێشتر ڕەتیکردبووەوە دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بدات، بە تەرخانکردنی ئەم پڕۆژەیەشەوە، ئەمە جگە لەوەی تانەیەکی پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵی کردبوو لەو بارەیەوە.
میدیاکان پێشتر زانیارییان لەسەر پڕۆژەی بۆرییەکە بڵاوکردەوە، ئاماژەیان بەوەدا کە عێراق هەموو تێچووی پڕۆژەکە لە ئەستۆ دەگرێت و هەروەها دوای 20 ساڵ خاوەندارێتی بۆری و پاڵاوگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئوردن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە نزیكەی 190 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

یاسین

لە ئێران سەرقاڵبوونی هۆشی شۆفیران زیاترین هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆیە

سەڵاح

زێلێنسکی: سەربازانی کۆریای باکوور سێ هەزارکەسیان لە شەڕدا کوژراون و بریندار بوون

سەڵاح