zagros news agency

لەپارێزگای دیوانیە خۆپیشاندان بۆ پێدانی زەوی ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەدان پرۆفیسۆر و فەرمانبەری زانکۆی قادسیە لە پارێزگای دیوانیە خۆپیشاندانیان کرد و داوای پێدانی پارچە زەوییە نیشتەجێبوونیان دەکرد.

بەگوێرەی میدیاکان، سەدان کارمەند و ستافی پەروەردەیی زانکۆی قادسیە خۆپیشاندانیان بۆ پێدانی پارچە زەوی نیشتەجێبوون کرد، گوتیان دەبێت وەک فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکە زەویان پێ بدرێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “زۆرێک لە فەرمانبەرانی زانکۆکە زیاتر لە 35 ساڵ خزمەتیان هەیە و هێشتا زەوی نیشتەجێبوونیان پێنەدراوە”.
لای خۆیەوە د. ئەحمەد عەدنان، یەکێک لە پرۆفیسۆرەکانی ناو خۆپیشاندانەکە ڕایگەیاند، “زۆرێک لە ستافی پەروەردەیی و وانەوتنەوە، چ ئافرەت بن یان پیاو، لە زانکۆکە ڕەوانەی خانەنشینی کران بەبێ ئەوەی پارچە زەوییەکیان پێبدرێت”.
دەشڵێت: “مامۆستا و کارمەندانی زانکۆکە هەڕەشەی فراوانکردنی خۆپیشاندانەکان دەکەن، ئەگەر داواکارییەکەیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ نەکرێت”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپی Instagram یاسای پەخشی راستەوخۆ دەگۆرێت

یاسین

کاردانەوەی وڵاتان بەرانبەر بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەفغانستان

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

سەڵاح