ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی پەرلەمان، گەندەڵیەکی گەورەی لە پارێزگای نەجەف ئاشکرا کرد، کە پەیوەستە بە زەوی وەبەرهێنانی شارەوانی.
هادی سەلامی ئەندامی لێژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق بە مێدیای ناوخۆی گوت، “دوای ئەوەی هەموو زەوییەکانی نەجەف داگیرکران، شارەوانی لەماوەی ڕابردوودا بەشەکانی دووەم و سێیەم و شەشەمی شارەوانی بۆ وەبەرهێنان پێشکەش کردووە، کە بەپرۆسەیەکی گەندەڵی ئاشکرا و ڕووداوێکی سەیردا تێپەڕی کە لەهەموو وڵاتانی جیهاندا ڕووی نەداوە.
سەلامی ئەوەشی خستەڕوو “شارەوانی نەجەف ڕفێنراوە و بێسەروشوێن بووە و لەژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی تاوانی ڕێکخراودایە، بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی زەوییەکانی نەجەف”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئەو دۆسیانە لەبەردەم دادوەری عێراقدان و هیوادارین پەلە بکرێت لە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانەی تێوەگلاون لەم دۆسیەیەدا.”
ئا:ج