zagros news agency

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی ڕایگەیاند، کە شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر شارەکانی عێراق.
بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی ‘کامیران عوسمان’ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: “فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو 24 جار ناوچەکانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە ، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە.”
کامیران عوسمان ئاماژەی بەوەش دا، “ناوچەکان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراوە.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بەقایی: ڕەنگە رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە “فێڵێک” بێت بۆ بردنی ئورانیۆم

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

یاسین

ئایا ژمارەی بوومەلەرزەکان لە جیهاندا ڕووی لە زیادبوون کردووە؟

سەڵاح